AM:11:32:01/11/2025
144 جار خوێندراوەتەوە
+
-
چێڵسی گواستنەوەی کینان یەڵدزی کردووەتە
ئامانج و ئامادەیە 90 ملیۆن یۆرۆ لەو پێناوەدا خەرجبکات.
کینان یەڵدزی ئەستێرەی تورکی لەم وەرزەدا
بە ئاستێکی نایابەوە دەرکەوتووە و هەرچەندە تەمەنی 20 ساڵە بەڵام بووەتە ئامانجی
چەندین یانەی گەورە ئەوروپا تا بیگوازنەوە لە مێرکاتۆی هاوینەی ساڵی داهاتوودا.
پێگەی تیم تۆڵکی بەڕیتانی ئاشكرایکرد،
بەرپرسانی یانەی چێڵسی لە ئێستاوە هەوڵەکانیان بەمەبەستی گواستنەوەی کینان یەڵدزی
ئەستێرەی یانەی یۆڤانتۆس دەستپێکردووە.
ئەو پێگەیە دوپاتیکردووەتەوە، یانە
لەندەنیەکە ئۆفەرێکی گەورەی ئامادەکردووە کە بڕەکەی 90 ملیۆن یۆرۆیە تا پێشکەشی
خانمە پیرەکەی بکات بەرامبەر فرۆشتنی یاریزانە تورکیەکە پێیان.
دەشڵێت، دوو نوێنەری یانەی چێڵسی گەشتی
ئیتاڵیایان کردووە و لەگەڵ کەسە نزیکەکانی یەڵدز گفتوگۆیان کردووە تا رازیبێت لە
هاوینی 2026 گرێبەست لەگەڵ یانەکەیان ئیمزابکات و ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە
مووچەیەکی زۆری پێشکەش بکەن.
خ . ک