ریاڵ مەدرید ئۆفەرێکی مانچستەر یونایتدی رەتکردەوە

AM:11:04:01/11/2025

136 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ریاڵ مەدرید داوایەکی مان یونایتدی بۆ ئاڵوگۆڕ پێکردنی ئیندریک بە ماینۆ رەتکردووەتەوە.

پێگەی دیڤینسا سێنتراڵ بڵاویکردەوە، یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی ئۆفەرێکی پێشکەشی یانەی ریاڵ کردووە بەمەبەستی ئاڵوگۆڕ پێکردنی کۆبی ماینۆ بە ئیندریک.

ئەو پێگەیە دوپاتیکردەوە کە بەرپرسانی ریاڵ مەدرید دەستبەجی ئەو ئۆفەرەیان رەتکردووەتەوە و بە یانە ئینگلیزیەکەیان راگەیاندووە تەنها بەخواستنی شەش مانگ ئامادەن دەستبەرداری هێرشبەرە بەرازیلیەکەیان ببن.

ئاماژەی بەوەشداوە، رۆبن ئەمۆریمی راهێنەری شەیتانە سوورەکان بە کارگێڕی یانەیەک وتوە بە هەر نرخێک بێت ئیندریک بگوازنەوە پێکهاتەکەی لەپێناو بەهێزکردنی هێڵی هێرشبردن.

رونیشیکردووەتەوە، هۆکاری گرنگی پێدانی مان یونایتد بە گواستنەوەی ئیندریک بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بیکەنە یەدەگی بینیامین شیشکۆ بەهۆی ئەوەی ئەگەری زۆرە لە مێرکاتۆی زستانەدا زێرکزی لە ریزەکانی یانەکەیان بروات بە هۆی کەم بەشداری پێکردنی لە یارییەکاندا.

خ . ک