باسکەی ئەوروپا.. بەرشەلۆنە بە جیاوازی دوو خاڵ لە بەلگرادی بردەوە

AM:10:23:01/11/2025

120 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە باسکەی ئەوروپا بەرشەلۆنە بە جیاوازی دوو خاڵ لە بەلگرادی بردەوە و باناسیناکۆس بە مۆناکۆ دۆڕا.

لە درێژەی یارییەکانی خولی باسکەی ئەوروپا، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بەرامبەر بەلگرادی سڕبی یارییکرد.

لە یارییەکەدا، یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێکی نایابیان پێشکەشکرد و کێبڕکێیەکی بەهیزی یەکتریان کرد، سەرەنجام بەرشەلۆنە بە جیاوازی تەنها دوو خاڵ و بە ئەنجامی 78 بە 76 خاڵ یارییەکەی لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا.

لە یارییەکانی تریشدا، یانەی باناسیناکۆسی یۆنانی رووبەڕووی مۆناکۆی فەرەنسی بووەوە و بە ئەنجامی 84 بە 92 خاڵ یارییەکەی پێدۆڕاند، لابۆرال بردنەوەی بەسەر ئەنادۆلۆ بەدەستهێنا.

بەو بردنەوەیە، یانەی بەرشەلۆنە چووە پلەی هەشتەمی ریزبەندی و بەلگراد دابەزی بۆ پلەی 17، مۆناکۆ و باناسیناکۆسیش لە پلەکانی پێنجەم و حەوتمەدان.

خ . ک