AM:09:47:01/11/2025
112 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی پاریس مێدڤیدێڤ بە زڤیرێڤ دۆڕا و ماڵئاواییکرد،
سینەر گەیشتە پیش کۆتایی.
لە یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی
پاریس، ئەلیکساندەر زڤیرێڤی ئەڵمانی بەرامبەر دانێل مێدڤیدێڤی روسی یارییکرد.
یارییەکە کێبڕکێیەکی بەهێزی بەخۆوە بینی و
کۆمەڵەی یەکەم بە ئەنجامی شەش بە دوو گێم لە سوودی مێدڤیدێڤ کۆتاییهات بەڵام
زڤیرێڤ بە بردنەوەی کۆمەڵەی دووەم ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.
لە کۆمەڵەی سێیەم و یەکلاکەرەوەدا کێبڕکێیەکی
بەهێز بینرا و بە ئەنجامی حەوت بە شەش گێم لە سوودی زڤیرێڤ کۆتاییهات و سەرەنجام
یارییەکەی بە دوو کۆمەلە بەرامبەر کۆمەڵەیەک بردەوە و گەیشتە پێش کۆتایی،
مێدڤیدێڤیش ماڵئاواییکرد.
لە یارییەکانی تریشدا، هەریەکە لە یانیک
سینەر و ئۆگێر ئەلیاسیم و بۆبلیک بردنەوەیان بەسەر بین شیلتۆن و ڤاچیرۆ و دی مینۆر
بەدەستهێنا و سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی پێش کۆتایی مسۆگەر کرد.
خ . ک