ئەلێگری شەش یاریزان بە تاوانبار دەزانێت

PM:11:57:01/11/2021

1124 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەلێگری لە ئاستی شەش یاریزانی یانەکەی ڕازی نییە و هۆکاری ئەنجامە خراپەکان دەخاتە ئەستۆیان.
پێگەی فوتبۆل ئیتاڵیا بڵاویکردوەتەوە، دوای ئەنجامە خراپەکانیان لەم وەرزەی خولی ئیتاڵیدا، ماسیمیلیانۆ ئالێگری ڕاهێنەری یانەی یۆڤانتۆس تووڕەبونی خۆی بەرامبەر شەش یاریزانی یانەکەی راگەیاندوە.
پێگەکە ئاشکرایکردووە، ئالێگری هەریەکە لە ئەلڤارۆ مۆراتا و ئارسەر و بێنتاکۆر و کۆلۆسیڤسکی و ڕابیۆ و مۆیس کین بە هۆکاری ئەنجامە خراپەکانیان لەم وەرزەدا دادەنێت بەتایبەت هەردوو شکستکەیەان بەرامبەر ساسۆلۆ و هیلاس ڤیرۆنا.
ئاماژەی بەوەشداوە، ڕاهێنەرە ئیتاڵیەکە بەتەواوی بێهیوابوە لەو یاریزانانە و پێیوایە هۆکاری هێڵی هێرشبردنی یانەکەیان بەهۆی ئەوانەوەیە و هیچ کاریگەرییەکیان لە یاریگادا نەبووە.
ڕونیشیکردوەتەوە. ئالێگری هەر شەش یاریزانەکەی ئاگادار کردوەتەوە کە هەوڵبدەن لە یارییەکانی داهاتوودا ئاستی بەرز پێشکەش بکەن ئەگەرنا لە گواستنەوەی زستانەدا دەستبەرداریان دەبێت.
خ . ک