یانەی بەرشەلۆنە: ئەگوێرۆ سێ مانگ لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە

PM:11:30:01/11/2021

1724 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە دوورکەوتنەوەی ئەگوێرۆی بۆ سێ مانگ بەهۆی نەخۆشی دڵیەوە ڕاگەیاند.

یانەی بەرشەلۆنە لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا بڵاویکردەوە، سێرجیۆ ئەگوێرۆی هێرشبەری ئەرجەنتینی یانەکەیان ماوەی سێ مانگ لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.

یانەکە ڕایگەیاندوە، ئەگوێرۆ لەلایەن جۆسێپ پرۆگادای پزیشکەوە پشکننی وردی بۆ ئەنجامدراوە و ئەو ماوەی بۆی دیاریکراوە لە یارییەکانی یانەکەی بێبەش دەبێت.

ئاشکراشیکردوە، لە ماوەی سێ مانگی داهاتوودا بەردەوام پشکنین بۆ هێرشبەرەکەیان ئەنجامدەدرێت بۆ دیاریکردنی شێوازی چاکبونەوەی لە نەخۆشیەکەی .

ئەگوێرۆ لە تایمی یەکەمی یاری ڕابردووی یانەکەیان بەرامبەر ئەلاڤێس بەهۆی کێشەی لێدانی دڵیەوە لە یاریگادا کەوت و دواتر یاریگای جێهێشت و ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.

خ . ک