PM:11:00:01/11/2021
1148 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ڤینیسیۆس دوپاتیکردەوە دەیەوێت هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید دڵخۆش بکات و ڕەتیکردەوە هاندەری بەرشەلۆنە بوبێت.
لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی تی ئێن تی، ڤینیسیۆس جۆنیۆری هێرشبەری ڕیاڵ مەدرید دوپاتیکردەوە بە هیچ شێوەیەک لە رابردوودا هاندەری یانەی بەرشەلۆنە نەبووە.
ڤینیسیۆس وتی: هەموو کات سەرسامبووم بە نەیمار دا سیلڤای هاونیشتیمانم لەهەر یانەیەک یاری کردبێت و ئەوەش هەموو بابەتەکەیە و بەردەوامیش هاندەری ڕیاڵ مەدرید بووم .
وتیشی: ئامانجم دڵخۆشکردنی هاندەرانی ڕیاڵ مەدریدە و یانەکەش کەمترین پارەی پێشکەشکردم لەسەرەتادا بەڵام بڕوابونێکی تەواو و پرۆژەیەکی گەورەی لە بیرکردنەوەمدا درووستکردووە و پێبەخشیوم.
ئاماژەی بەوەشدا، گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەیدا تا 2025ەوە هێشتا زوە تا باسی کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی بکرێت، گرنگیش نادات بەوەی گرێبەستەکەی تا چەند ساڵە و بڕی پارەکەی چەندە بەڵکو تەنیا گرنگی بەوە دەدات چۆن یارمەتی یانەکەی بدات کە باشترینە لە جیهاندا.
خ . ک