PM:09:54:01/11/2021
4440 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرپرسانی دۆرتمۆند ڕیاڵ مەدرید بێهیوا دەکەن و لە ماوەیەکی نزیکدا
گرێبەستی هالاند درێژدەکەنەوە.
لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی، سباستیان کیلی بەڕێوەبەری بەشی
مۆڵەتدان لە یانەی بروسیا دۆرتمۆند دوپاتیکردەوە ئامانجیهان هێشتنەوەی ئیرلینگ
هالاندە لە یانەکەیان.
کیل وتی: بروسیا دۆرتمۆند باشترین شوێنە بۆ ئەوەی هالاند تیایدا بەردەوام
بێت لە یاریکرد و لە ئاستی بەرزی خۆیدا بمێنێتەوە و سەرجەم یاریزانەکانیش
یارمەتیدەری باشی بوون.
وتیشی: بەڕێژەیەکی زۆر سەرکەوتو دەبین لە هێشتنەوەی هێرشبەرە نەرویجیەکە لە
ڕیزەکانی یانەکەمان و هەوڵی تەواوی خۆمان دەدەین و تێدەکۆشین لەو پێناوەدا.
ڕۆژنامەکەش لە هەواڵێکیدا ئاشكرایکردوە، ئەو لیدوانانەی کیل بوەتە هۆی
بێهیوابونی بەرپرسانی ڕیاڵ مەدرید چونکە گەیشتونەتە ئەو بڕوایەی یانە ئەڵمانیەکە
بە ئاسانی و بە نرخێکی کەم دەستبەرداری هێرشبەرەکەیان نابن.
خ . ک