PM:09:15:01/11/2021
680 جار خوێندراوەتەوە
+
-
جۆکۆڤیچ 91 هەفتەیە لە پێشەنگی ڕیزبەندی تێنسدایە و باریش پارێزگاری لە
پلەی یەکەمی ئاستی کچان کرد.
یەکێتی تێنسی جیهان نوێترین ڕیزبەندی یاریزانانی تێنسی جیهانی بڵاوکردەوە،
نۆڤاک جۆکۆڤیچ بە کۆکردنەوەی 10 هەزار و 340 خاڵ و بۆ 91 مین هەفتە لەسەر یەک لە
پێشەنگی ڕیزبەندیدا دەبینرێت، مێدڤیدیڤ و تیستیسپاسیش لە پلەکانی دووەم و
سێیەمدان.
رافاێل نادال بە پێنج هەزار و 635 خاڵ لە پلەی پێنجەمی ڕیزبەنیدا مایەوە و
جانیک سینەریش دوو پلە هاتە پێشەوە و لە ئێستادا لە پلەی نۆیەمدایە، ڕۆجەر
فێدرێریش پلەی چواردەی گرتووە.
لەسەر ئاستی کچان، ئاشلی باری ئوسترالی خاوەنی حەوت هەزار و 701 خاڵە و لە
پلەی یەکەمی ڕیزبەندیەکەدا مایەوە، سابالێنکا لە پلەی دووەمدایە و کریچکۆڤا
هاتوەتە پلەی سێیەم و پلیسکۆڤا دابەزی بۆ پلەی چوارەم.
خ . ک