یاریەکانی سبەینێی چامپیۆنس لیگ

PM:07:58:01/11/2021

1972 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سبەینێ جەولەیەکی تر لە یاریەکانی چامپیۆنس لیگ بەڕێوەدەچێت و چەندین یاری گرنگ ئەنجام دەدرێت.

سبەینێ لە یاریەکانی جەولەی چوارەمی چامپیۆنس لیگ هەشت یاری گرنگ ئەنجامدەدرێت و یاریەکانیش بە کاتی هەرێمی کوردستان گۆڕانکاریان بەسەردا هاتووە.

لە کاتژمێر 8 و 45 خولەکی شەو دوو یاری بەڕێوەدەچن کە یاری یەکەمیان لەنێوان ماڵمۆی سویدی و چێڵسی ئینگلیزیدا دەبێت، یاری دووەمیش لەنێوان یانەکانی ۆلفسبۆرگی ئەڵمانی و سالزبۆرگی نەمساویدا دەبێت.

دواتر و لە کاتژمێر 11 دا و لە کۆمەڵەی پێنجەمدا دینامۆکێڤی ئۆکرانی لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دەکات و بایرن میونشنی ئەڵمانیش میوانداری یانەی بەنفیکای پرتوگالی دەکات.

لە کۆمەڵەی شەشەمدا یانەی مانچستەریونایتدی ئینگلیزی دەبێتە میوانی یانەی ئەتلەنتای ئیتاڵی، ڤیاڕیاڵیش میوانداری یانەی یۆنگ بۆیزی سویسری دەکات.

لە کۆمەڵەی حەوتەمیش یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی ڕووبەڕووی یانەی زینیتی ڕووسی دەبێتەوە و لەلایەکی تریشەوە یانەی سیڤیلیەی ئیسپانی میوانداری لە یانەی لیلی فەڕەنسی دەکات.