PM:07:41:01/11/2021
6736 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرشەلۆنە دواین هەنگاو دەنێت لە پێناو چاڤی و بەرپرسانی سەید بە مەرج
ئامادەن دەستبەرداری ببن.
ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی
بڵاویکردەوە، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی هەنگاوی کۆتایی و یەکلاکەرەوە دەدات لە
پێناو سپاردنی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەکەیان بە چاڤی هێرناندێز.
ڕۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، بەرپرسانی یانەی سەدی قەتەڕی بە یانەی
بەرشەلۆنەیان ڕاگەیاندوە ئەگەر دەتانەوێت گرێبەست لەگەڵ چاڤیدا بکەن پێویستە
شاندێکی باڵای یانەکە سەردانی دەوحە بکەن بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەو بابەتە.
ئاماژەی بەوەشداوە، سەرۆکی یانەی سەد ئامادەنییە لەگەڵ هیچ یەکێک لە
یاریدەدەرەکانی سەرۆکی بەرشەلۆنە کۆبونەوە ئەنجامبدات و دەیەوێت لەگەڵ خوان
لاپۆرتای سەرۆکی یانەکە گفتوگۆ ئەنجامبدات.
ئاس دەڵێت، پێنجەشممەی داهاتوو خوان لاپۆرتا لەگەڵ هەریەکە لە ئەلیمانی و رافا
یۆستی سەردانی دەوحە دەکات بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە گرێبەستی چاڤی و دیاریکردنی
وەک ڕاهێنەری نوێی یانەکەیان.
ڕاشیگەیاندووە، سەرۆکی یانەی سەد مەرجێکی تریشی هەیە بۆ دەستبەرداربوون لە
چاڤی ئەویش ئەنجامدانی یاریەکی دۆستانەیە لە نێوان یانەکەی و یانەی بەرشەلۆنە لە
دەوحەی پایتەختی قەتەڕ.
خ . ک