سەلاح باشترین یاریزانی ئەوروپایە

PM:06:57:01/11/2021

1576 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سەنتەری نێودەوڵەتی تایبەت بە توێژینەوە وەرزشیەکان دوپاتیکردەوە سەلاح باشترین یاریزانی ئەوروپایە.

سەنتەری نێودەوڵەتی توێژینەوە وەرزشیەکانی جیهان ڕایگەیاند کە ئامارەکان ئاماژە بەوەدەکەن محەمەد سەلاحی میسری یاریزانی یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی نزیکە لە بەدەستهێنانی تۆپی ئاڵتوونی.

ڕۆژنامەی ئیکۆی بەریتانی نوێترین ڕیزبەندی یاریزانانی جیهانی ئاشکراکرد و سەلاح وەک باشترین یاریزانی سێ مانگی ڕابردووی پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپا دیاریکراوە.

ئاماژەشی بەوەکرد کە سەلاح لەم وەرزەدا تا ئێستادا یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی جیهان و لە باشترین کاتەکانی یاریکردنیدایە کاتێک لە 13 یاریدا توانیویەتی 15 گۆڵ لەسەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا تۆماربکات.

ڕۆژنامەکە بڵاویشیکردەوە کە سەلاح لە 10 یاری لەدوای یەکدا گۆڵی بۆ لیڤەرپوڵ تۆمارکرد و ڕۆڵێکی کارای هەیە لە بەرزکردنەوەی ئاستی تیپەکەی لە وەرزی ئەمساڵدا و لەلایەن چەندین کەسایەتی وەرزشیەوە بە باشترین یاریزانی جیهان ناودەبرێت.