هازارد ڕه‌تیده‌كاته‌وه ڕووبكاته یانه‌ى
نیوكاسل و له ئه‌گه‌رى جێهێشتنى یانه‌ى ڕیاڵ مه‌درید ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه
چێڵسى.
هازارد له‌وه‌ته‌ى ڕویكردۆته ڕیاڵ مه‌درید
نه‌یتوانیوه ئاستى ڕاسته‌قینه‌ى خۆى پێشكه‌ش بكات و نه‌بۆته جێگه‌ى متمانه‌ى ئه‌نچیلۆتى
ڕاهێنه‌رى یانه‌كه ئه‌مه‌ش به‌هۆى زۆرى پێكانه‌كانییه‌وه.
له ماوه‌ى ڕابردوودا چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك
ئاماژه‌یان به‌وه‌كردبوو كه یانه‌ى نیوكاسڵ ئاماده‌یه 50 ملیۆن یۆرۆ بداته یانه‌ى
شاهانه بۆ گواستنه‌وه‌ى هازارد.
ڕۆژنامه‌ى ناشناڵى ئیسپانى ئاشكراى كردووه
كه پیرێز ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ڕۆشتنى هازارد نیشانداوه بۆ یانه‌ى نیوكاسڵى
ئینگلیزى.
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه ئاشكراشى ده‌كات كه هازارد
به پیرێزى وتووه نایه‌وێت ڕیاڵ مه‌درید جێبهێڵێت ، له ئه‌گه‌رى ڕۆشتنیشى ده‌یه‌وێت
بگه‌ڕێته‌وه چێڵسى.