سبەینێ چەند یارییەکی بەهێزی یۆرۆپا لیگ و کۆنفرانس لیگ ئەنجامدەدرێن

PM:06:03:30/04/2025

192 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سبەینێ لە یۆرۆپا لیگ مان یونایتد و بلباو یاری لوتکە ئەنجامدەدەن و لە کۆنفرانس لیگیش چێڵسی یاری هەیە.

یارییەکانی ئەم وەرزەی یۆرۆپا لیگ بەردەوامی هەیە و سبەینێ لە یاری چوونی قۆناغی پێش کۆتاییدا و لە کاتژمێر 10، یانەی ئەتلەتیک بلباوی ئیسپانی لە یاری لوتکەدا میوانداری یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی دەکات.

ئەو دوو یانەیە لە ئێستادا بە بەهێزترین پاڵێوراو دادەنرێن بۆ بردنەوەی نازناوی ئەم وەرزەی پاڵەوانێتییەکە، مان یونایتد ئامانجی ئەوەیە بە بردنەوەی نازناوەکە گەیشتن بە چامپیۆنز لیگی وەرزی داهاتوو مسۆگەر بکات بەهۆی ئەوەی لە خولی ئینگلتەراوە بێهیوا بووە لە بەدەستهێنانی ئەو ئامانجە.

لە یارییەکی تری هەمان قۆناغدا، یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی لە یاریگای خۆیدا میوانداری بودۆ گلێمتی نەرویجی دەکات و دەیەوێت ئەنجامێکی نایاب بەدەستبهێنێت تا لە یاری گەڕانەوەدا تووشی کێشە نەبێت.

هەر سبەینێ بەڵام لە قۆناغی پێش کۆتایی کۆنفرانس لیگدا یانەی چێڵسی لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی جورگرادێنس دەبێتەوە، فیۆرینتینا دەبێتە میوانی ریاڵ بیتیس.

خ . ک