لیڤەرپوڵ ئەستێرەیەکی دەفرۆشێت

PM:03:17:30/04/2025

148 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیڤەرپوڵ ئامادەیە لە هاوینی داهاتوودا جۆتا بە 50 ملیۆن یۆرۆ بفرۆشێت و یانەکانی ئەستۆن ڤێلا و نیوکاسڵ و نەسڕ و هیلال ئارەزووی گواستنەوەی دەکەن.

بەرپرسانی یانەی لیڤەرپوڵ دەیانەوێت لە هاوینی داهاتوودا گۆڕانکاری گەورە لەسەرجەم پێگەکانی یاریگا ئەنجام بدەن و چەندین یاریزان بخەنە لیستی فرۆشتنەوە.

تۆڕی فیچاجێس بڵاویکردووەتەوە لیڤەرپوڵ بڕیاریداوە دیگۆ جۆتا بفرۆشێت و هەر یانەیەک زیاتر لە 50 ملیۆن یۆرۆ بدات لەبەرامبەر کڕیندا گفتوگۆی لەگەڵدا ئەنجام دەدەن.

سەرچاوەکە بڵاویکردووەتەوە لە ئینگلتەرا هەریەکە لە یانەکانی نیوکاسڵ و ئەستۆن ڤێلا ئامادەن ئەو یاریزانە بگوازنەوە ریزەکانیان.

فیجاجێس باسی لەوەش کردووە لە سعودییە هەریەکە لە هیلال و نەسڕ ئامادەن گرێبەست پێشکەشی ئەو ئەستێرە پورتوگالییە بکەن.

گرێبەستی جۆتا لەگەڵ لیڤەرپوڵ لە هاوینی ساڵی 2027 کۆتایی پێدێت و لەگەڵ ئەو یانەیە لەم وەرزەدا بەشداری 34 یاری کردووە و توانیوێتی نۆ گۆڵ و چوار ئەسیست تۆماربکات.