PM:02:40:30/04/2025
272 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لیڤەرکوزن دەیانەوێت چاڤی یاخود تین هاگ وەک جێگرەوەی
ئەلۆنسۆ دیاری بکەن.
بەرپرسانی یانەی بایەر لیڤەرکوزن لە ئێستاوە خۆیان ئامادەدەکەن
بۆ قۆناغی پاش رۆیشتنی جابی ئەلۆنسۆ و بۆئەم مەبەستە دوو راهێنەریان دەستنیشان
کردووە.
رۆژنامەی کیکەری ئەڵمانی بڵاویکردووەتەوە لیڤەرکوزن
پلانی یەکەمیان بۆ جێگرتنەوەی ئەلۆنسۆ چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و راهێنەری پێشووی
بەرشەلۆنەیە.
سەرچاوەکە بڵاویکردووەتەوە هۆکاری دەستنیشانکردنی چاڤی
شێوازی یاریکردنێتی چونکە یانەکە پێیان وایە دەتوانێت بەزووی خۆی بگونجێنێت.
لەهەمان کاتدا بایەر لیڤەرکوزن پلانی دووەمیشی داناوە و
لەئەگەری ئەوەی لەگەڵ چاڤی نەگەشتنە رێککەوتن، هەوڵی رازی کردنی ئیرک تین هاگی
هۆڵەندی راهێنەری پیشووی مانچستەر یونایتد دەدەن.
تاوەکوو ئێستا بەفەرمی رۆیشتنی چابی ئەلۆنسۆ لە یانە
ئەڵمانییەکە رانەگەیاندراوە بەڵام رۆژنامەکانی ئیسپانیا ئاماژەیان بەوەکردووە،
لەپاش کۆتایی هاتنی جامی جیهانی یانەکان ئەلۆنسۆ دەبێتە جێگرەوەی کارلۆ ئەنچیلۆتی
لە ریاڵ مەدرید.