پیۆلی ئامانجی نەسڕی دیاریکرد

PM:01:40:30/04/2025

192 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پیۆلی رایگەیاند پێویستە بەوپەڕی متمانە بەخۆبوونەوە یاری ئەنجام بدەین تاوەکوو بتوانین بگەینە یاری کۆتایی.

ستیڤانۆ پیۆلی پێش ڕووبەرووبونەوەی کاواساکی لە قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگی ئاسیا، وتی خۆشحاڵم کە بەشداری پاڵەوانێتییەکی ئاست بەرزی لەم شێوەیە دەکەم.

وتیشی متمانەی تەواوم بە یاریزانەکانم هەیە و دەزانم بە هەموو توانایانەوە دەجەنگن بۆ بردنەوەی یارییەکە.

پیۆلی ئاماژەی بەوەکرد تیپەکەیان لە گەشەکردندایە و ئەنجامەکانی ئەم دواییەی یانەکانی سعودیە لەم پاڵەوانێتییەکانی دەرەوە بەڵگەیە لەسەر کوالێتی بەرزی خولی سعودییە.

ستیڤانۆ پیۆلی جەختی لەوەکردەوە پێویستە بەوپەڕی متمانە بەخۆبوونەوە یاری ئەنجام بدەین، چونکە کاواساکی یانەیەکی ئاسان نییە و خاوەنی شێوازێکی یاریکردنی نایابن.

لە کۆتاییدا راهێنەرەکەی نەسڕ ئاماژەی بەوەکرد ئامانجی سەرەکیان بردنەوەی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیایە و لەو پێناوەدا هەموو هەوڵێک دەدەن.