PM:01:06:30/04/2025
256 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئارتێتا دوپاتیکردەوە
دەبوو ئاستێکی باشتر پێشکەش بکەن و پاریسیش یانەیەکە کۆنترۆڵ ناکرێت.
پاش شکستهێنانیان
بەرامبەر پاریس سان جێرمان، میکێل ئارتێتای راهێنەری ئارسناڵ رایگەیاند، ئەوان لە
نیوەی رێگەکەدان، ئاستیان بەرامبەر پاریس وەک پێویست نەبووە و دەبوو هەمان ئاستی
یاری ریاڵ مەدرید پێشکەش بکەن لە یاریگای خۆیاندا، دەبوو هەوڵی زیاتر بدەن.
وتیشی: کێشەیەکمان هەبوو کە دوای 15 بۆ 20 خولەک چارەسەرمان کرد، ئەوەش ڕەوتی یارییەکەی
گۆڕی، بۆ گەیشتن بە یاری کۆتایی چامپیۆ نزلیگ دەبێت کارێکی تایبەت بکەیت و ئێمەش دەبێت
هەمان شت ئەنجامبدەین.
باسی لەوەشکرد، هەلی گۆڵ تۆمارکردنی زۆریان درووست
نەکردووە و تەنیا دوو هەلیان هەبووە لەگەڵ گۆڵێکی رەتکراوە، وە هیچ گلەیەکی لە
ناوبژیوانان نییە چونکە بەباشی ئەرکی خۆیان جێبەجێ کردووە.
سەبارەت بە کۆنترۆڵکردنی یاریگاش وتی: پاریس یەکێکە لە
باشترین تیپەکانی جیهان، کە لە هەموو تیپە ئینگلیزییەکانی بەرامبەری بردووەتەوە،
ناتوانیت بە تەواوی کۆنتڕۆڵیان بکەیت و دەبێت ئەو بیرۆکەیە لەبیربکەن، پێویستە
بەرامبەر ئەو یانەیە یاری بەو ئاراستەیە ببەن کە خۆیان پێویستیانە.