PM:06:00:01/11/2021
1168 جار خوێندراوەتەوە
+
-
تۆخێل دوپاتیکردەوە لە هەموو یاریەکدا بۆ بردنەوە دەچنە یاریگاوە و
ڕاشیگەیاند لوکاکۆ و ڤێرنەر لە یاریەکەدا بەشداری ناکەن.
پێش یاری یانەکەی بەرامبەر مالمۆ لە چامپیۆنز لیگدا، تۆماس تۆخێلی ڕاهێنەری
یانەی چێڵسی ئینگلیزی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، هەرچەندە یاریەکە
لەدەرەوەی یاریگای خۆیانە بەڵاملە هەموو یاریەکدا تەنیا بە ئامانجی بردنەوە دەچنە
یاریگاوە و پێویستە بە باشترین شێوە رووبەڕوویان ببنەوە.
تۆخێل وتی: هەریەکە لە ڕۆمیۆ لوکاکۆ و تیمۆ ڤێرنەر و ماتیۆ کۆڤاسیچ و ماسۆن
ماونت بە هۆکاری جیاواز ناتوانن بەشداری یاریەکەیان بەرامبەر مالمۆ بکەن
وتیشی: سەرسامم بە ئاست و مامەڵەکردنی سەرجەم یاریزانەکانم لەگەڵ
یارییەکاندا، دەبێت بە زۆرترین ژمارەوە هێرش ببەین تا بتوانین گۆڵ تۆمارکردن ئاسان
بێت بۆمان.
ئاماژەی بەوەشدا، نایەوێت تەنیا پشت بە یاریزانێک یان دووان ببەستێت بۆ گۆڵ
تۆمارکردن بەڵکو باشتروایە سەرجەم یاریزانەکان گۆڵ تۆمار بکەن یان بەشدارییان
هەبێت لە گۆڵ کردندا.
خ . ک