AM:09:52:30/04/2025
244 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئینریکی دوپاتیکردەوە دڵخۆشن بە بردنەوە
گرنگەکەیان و یاریزانەکانی ئاستێکی نایابیان پێشکەشکرد.
دوای بردنەوەیان لە یانەی ئارسناڵ لە
قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنز لیگ، لویس ئینریکی راهێنەری پاریس سان جیرمان
رایگەیاند، هەست بە دڵخۆشییەکی زۆر دەکەن تەنانەت ئەگەر شکستیشیان بهێنایە چونکە
باشترین ئاستیان پێشکەش کردووە.
ئینریکی وتی، ئێمە تیمێکین کە بە شێوازی
یاری بە کۆمەڵە یاری دەکەین و پێویستە بەو شێوازەش بەردەوام بین، هێشتا نیوەی
رێگاکەمان بڕیوە و دەبێت لە یاری گەڕانەوەشدا بە هەمان گڕوتینەوە یاری بکەین.
وتیشی، هەوڵماندا شێوازی خۆمان لە
یاریگادا باڵادەست بکەین و سەرکەوتوو بووین لەو ئەرکەشدا، گۆڵێکمان تۆمارکرد بەڵام
چەندین هەلی ئاسانمان لەدەستدا بەڵام هەستێکی تایبەتمان هەیە.
دەشڵێت، ئارسناڵ یانەیەکی بەهێزە و لە زۆر
کاتی یارییەکەدا ئازاریان داین و بە دڵنیاییەوە لە یاری گەڕانەوەشدا دەبێت بە
وریاییەوە مامەڵەیان لەگەڵدا بکەین، دۆناروماش ئاستێکی نایابی هەبوو.
لەسەر پێکانەکەی عوسمان دیمبلیش
دوپاتیکردەوە کە لەو بڕوایەدایە پێکانەکەی قورس نەبێت بەڵام تا ئەم ساتە ئەگەری
بەشداریکردنی لە یاری گەڕانەوەدا کەمە و پشکنینی زیاتری بۆ دەکەن.
خ . ک