مانچستەر سیتی رێگری لە رۆیشتنی گریلیچ دەکات

PM:06:00:29/04/2025

232 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کارگێڕی مان سیتی لە بیرۆکەیەکی پێشووتریان پەشیمان بونەتەوە و رێگری لە رۆیشتنی گریلیچ دەکەن.

لە چەند هەفتەی رابردوودا، رۆژنامەی زە سەنی بەڕیتانی بڵاویکردەوە، یانەی مانچستەر سیتی دەیەوێت بۆ وەرزی داهاتوو گۆڕانکاری گەورە ئەنجامبدات و یەکێک لەوانە فرۆشتنی گریلیچ دەبێت.

لە نوێترین پێشهاتدا، پێگەی تۆڵک سپۆرت ئاشکرایکردووە، بەرپرسانی مان سیتی لەو بیرۆکەیەی پێشووتریان پەشیمانبوونەتەوە و رێگری دەکەن لە رۆیشتنی جاک گریلیچ لە هاوینی ئەمساڵدا.

پێگەکە ئاماژەی بەوەداوە، تەنانەت ئامادەش نین بە شێوازی خواستن دەستبەرداری ئەو یاریزانەیان ببن بەهۆی ئەوەی کە کیڤن دی برۆین کۆتایی ئەم وەرزە لە یانەکەیان دەڕوات.

رونیشیکردووەتەوە، هەرچەندە یانەکانی ئەستۆن ڤێلا و تۆتنهام چاودێری ئەو یاریزانە دەکەن و دەیانەوێت بیگوازنەوە بەڵام پیپ گواردیۆلا رێگری لە رۆیشتنی دەکات و دەیەوێت وەک یاریزانێکی بە ئەزمون لە یانەکەیدا بمێنێتەوە.

خ . ک