PM:05:05:01/11/2021
804 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سۆلشایەر
ڕایگەیاند یاریەکی قورس چاوەڕێیان دەکات بەڵام تیپەکەیان لە هەموو ڕوویەکەوە
ئامادەیە.
سۆلشایەری
ڕاهێنەری یانەی مانچستەریونایتدی ئینگلیزی لە کۆنگرەی ڕۆژنامەنوسی یاریەکەیان
بەرامبەر ئەتلەنتا لە چامپیۆنس لیگ ڕایگەیاند کە هەموو سەرنجێکیان لەسەر ئەو یاریەیە
و دواتر بیر لە یاری داهاتوویان بەرامبەر مان سیتی دەکەنەوە.
سۆلشایەر وتیشی:
ئەگەر لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکەدا نەبویت ئەوا پێویستە هانی یاریزانەکانی هاوڕێت
بدەیت چونکە تیپەکەت لەپێش هەموو شتێکی ترەوەیە.
هەروەها وتیشی:
ناتوانم شێواز و پلانی یاریکردنی یانەکەم ئاشکرابکەم بەڵام پێکهاتەیەکی بەهێزمان
لەبەردەستدایە تا بە شێوازە جیاوازەکان یاریبکەین.
دەربارەی
هەڵبژاردنی هێرشبەری یانەکەشی وتی: بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەى یاریزانەکان و ئەو شێوازە
تایبەتەی کە لە یانەکەدا پەیڕەوی دەکەین دەتوانین لەگەڵ هەر هێرشبەرێکدا یاری
خۆمان بگونجێنین.