کۆنگرەی ڕۆژنامەنوسی بارخوان

PM:04:12:01/11/2021

984 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بارخوان دوپاتیکردەوە یاریزانەکانی ئامادەی یاریکردنن و ئەنجامی یاریەکەش گرنگی خۆی هەیە.

سێرجی بارخوان ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە کۆنگرەی ڕۆژنامەنوسی یاریەکەیان بەرامبەر دینامۆکێڤ لە چامپیۆنس لیگ ڕایگەیاند سەرجەم یاریزانەکان ئامادەن بۆ یاریکردن و کاتێک لە بەرشەلۆنە یاریدەکەیت هەمیشە داوای بردنەوەت لێدەکرێت.

هەروەها وتیشی: لە گرنگی یاریەکە تێدەگەین و داوا لە یاریزانەکان دەکەم متمانەی تەواویان بەخۆیان هەبێت و بەبەهێزی و ڕێکخراویەوە دەربکەون.

دەربارەی بارودۆخی یاریزانەکانیش وتی: لەگەڵ ئەگوێرۆ قسەم کردوە و بارودۆخی تەندروستی جێگیرە، بە کۆتینهۆشم ڕاگەیاند کە ئاساییە هاندەران هوتاف لەدژی بەکاربهێنن و پێویستە بەهێز بێت و بەرگەی فشارەکان بگرێت.

لەکۆتایشدا وتی: من شانازی دەکەم کە لێرە بونم هەیە و دڵنیام چەندین ڕاهێنەری جیهان هیوا دەخواز لەشوێنی من بونایە بۆیە هەوڵەدەم باشترین کار بۆ یانەکە ئەنجامبدەم.