ئالابا:بەراوردکردنی من و ڕامۆس شتێکی بێسوودە

PM:03:41:01/11/2021

1036 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئالابا ئاشکرایکرد بەراوردکردنی بە ڕامۆس بێزاری ناکات چونکە خاوەنی شێوازی تایبەت بەخۆیەتی.

داڤید ئالابای نەمساوی بەرگریکاری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ڕایگەیاند کە بەراوردکردنی لەگەڵ سێرجیۆ ڕامۆسی ئەفسانەی پێشووی یانەی شاهانە هیچ سودێکی نیە و گرنگ نیە بەلایەوە.

ئالابا وتیشی: پەیوەندیم بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە کرد بۆ ئەوەی چیرۆکی خۆم لێرە بنوسمەوە و بەشێوازی تایبەتی خۆم یاریبکەم. چەند جارێک گوێبیستی بەراوردکردنی نێوانمانم بیستووە بەڵام بێزارم ناکات چونکە هاندەران بەو ڕازین کە لێرەم بۆ یاریکردنی تۆپی پێ، ئێمە زۆر جیاوازین لەیەکتر و زۆر قورسە بەیەکتری بەراورد بکرێین.

ئالابا هاوینی ڕابردوو لە بایرن میونشنەوە بەخۆڕایی ڕوویکردە ڕیاڵ مەدرید و لە 13 یاری ئەم وەرزەشدا تائێستا گۆڵێکی تۆمارکردوە و دوو گۆڵیشی بۆ هاوڕێکانی درووستکردوە.