میسی دای لە بنی کولەکەکە و هاندەرانی بێهیواکرد

PM:02:53:01/11/2021

17664 جار خوێندراوەتەوە

+ -

میسی دوپاتیکردەوە دوای مۆندیالی قەتەر واز لە یاریکردن ناهێنێت و لەو باوەڕەدا نیە تۆپی ئاڵتوونی بباتەوە.

لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی دوپاتیکردەوە کە بیر لەوە ناکاتەوە دوای مۆندیالی 2022ی قەتەر واز لە یاریکردن بهێنیت.

میسی 34 ساڵ وتیشی:بەڕاستی دەربارەی وازهێنان بیر ناکەمەوە چونکە دوای ئەو شتانەی بەسەرمدا هات هەموو ڕۆژێک لەو ڕۆژەدا دەژیم و ساڵ بە ساڵ شتەکان دەگۆڕێن، نازانم لە مۆندیال یان دوای مۆندیال چی ڕوودەدات بەڵام بەهیچ شێوەیەک بیر لەو بابەتە ناکەمەوە.

میسی کە لە هاوینی ڕابردوودا لە یانەی بەرشەلۆنەوە ڕوویکردەوە پاریس سان جێرمان گواستنەوەی بۆ یانە فەڕەنسیەکە بە گۆڕانکاریەکی گەورەی ژیانی ناوبرد بەڵام بەڵێنیدا ڕۆژێک بگەڕێتەوە یانە ئیسپانیەکە.

تایبەت بە بردنەوەی تۆپ ئاڵتوونی میسی وتی: پێموانیە ئەمساڵ بتوانم ئەو خەڵاتە بۆ جاری حەوتەم بەدەستبهێنم بەڵام ئەگەر بێت و ئەوە ڕووبدات ئەوە کارێکی سەرنجڕاکێش و شێتانە دەبێت.