تۆتنهام ڕاهێنەرەکەی لە پۆستەکەی دوورخستەوە

PM:02:20:01/11/2021

964 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تۆتنهام بە فەرمی دوورخستنەوەی سانتۆی لە پۆستەکەی ڕاگەیاند و بەهێزترین پاڵێوراویش بۆ جێگەکەی کۆنتیە.

یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی بەشێوەیەکی فەرمی بڵاویکردەوە کە نۆنۆ سانتۆی پرتوگالی ڕاهێنەری یانەکە و یاریدەدەرەکانی لە پۆستەکەانیان دوورخراونەتەوە بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی یانەکەوە.

فابیۆ پاراتیشی بەڕێوبەری وەرزشی تۆتنهام ڕایگەیاند ئێمە بەدڵنیاییەوە دەزانین کە نونۆ سانتۆ و یاریدەدەرەکانی چەندێک هیواخواز بوون سەرکەوتوو بوونایە لە ئەرکەکەیاندا و بەداخەوە ئێمە ناچار بووین ئەو ڕیکارە بگرینە بەر.

هەروەها وتیشی: سانتۆ کەسێکی بەڕێز و پیشەگەرە و هەمیشە لێرە پێشوازی لێدەکەین، هەروەها سوپاسی خۆی و ستافەکەی دەکەین و هیوای داهاتوویەکی باشتریان بۆ دەخوازین.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەکان دوپاتیانکردوەتەوە کە ئەنتۆنیۆ کۆنتی ئیتاڵی بەهێزترین پاڵێوراوە بۆ جێگرتنەوەی سانتۆی ڕاهێنەری تۆتنهام.