PM:01:18:01/11/2021
1072 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئیبراهیمۆڤیچ گۆڵى
150ى لە خولى ئیتاڵیادا تۆمارکرد و ژمارەى گۆڵەکانى لە خولە ناوخۆییەکانى ئەوروپادا
بۆ 400 گۆڵ بەرزکردەوە.
لە یارییەکەى
میلان بەرامبەر ڕۆما لە هەفتەى 11ى خولى ئیتاڵیادا، کە میلان بە دوو گۆڵ بەرامبەر
بە گۆڵێک یارییەکەى بردەوە، زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچى سویدى یەکیک لە گۆڵەکانى میلانى
بە لێدانى ڕاستەوخۆ تۆمارکرد.
بەو گۆڵە
ئیبراهیمۆڤیچى 40 ساڵ ژمارەى گۆڵەکانى لە خولى ئیتاڵیادا بۆ 150 گۆڵ بەرزکردەوە،
لەگەڵ یانەکانى میلان و یۆڤانتۆس و ئینتەر میلان.
هاوکات تۆڕى
سکواکا بۆ ئامارەکان بڵاویکردووەتەوە، ئیبرا ژمارەى گۆڵەکانى لە خولە ناوخۆییەکانى
ئەوروپادا گەیاندە 400 گۆڵ، کە پێشتریش لە خولەکانى هۆڵەندى و ئیسپانى و فەڕەنسیدا
یاریکردووە.
تۆڕى ئۆپتاش بۆ
ئامارەکان ئاماژەى بەوەکردووە، یەکەم گۆڵى ئیبرا لە کاروانە پیشەگەریە
وەرزشیەکەیدا لە 30ى تشرینى یەکەمى 1999دا بووە.
گ . ف
