ڤیدیۆ.. لە خولى باسکەى ئیسپانیا ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە براوەبوون

AM:10:33:01/11/2021

596 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولى باسکەى ئیسپانیا، ڕیاڵ مەدرید لە باسکۆنیاى بردەوە و بەرشەلۆنەش سەرکەوتنى بەسەر ئۆرباسدا بەدەستهێنا.

لە هەفتەى هەشتەمى خولى باسکەى ئیسپانیا، یانەى ڕیاڵ مەدرید لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، ڕووبەڕووى یانەى باسکۆنیا بووەوە.

ڕیاڵ مەدریدى میوان بەجیاوازى 18 خاڵ و بە ئەنجامى 83 خاڵ بەرامبەر بە 65 خاڵ یارییەکەى لە سودى خۆى کۆتایى پێهێنا.

لە یارییەکى ترى هەمان هەفتەدا، یانەى بەرشەلۆنە لاسا لە یاریگاى پاڵاو بلاوگرانا، میواندارى یانەى ئۆرباسى کرد و بەجیاوازى 10 خاڵ و بە ئەنجامى 79 خاڵ بەرامبەر بە 69 خاڵ یارییەکەى لە سودى خۆى کۆتایى پێهێنا.

بەم ئەنجامانە، بەرشەلۆنە هەشتەم بردنەوەى لەسەریەکى تۆمارکرد و پێشەنگى ڕیزبەندى خولەکەى گرتووە و ڕیاڵ مەدریدیش دواى حەوت بردنەوە و دۆڕاندنێک لە پلەى دووەمدایە.

گ . ف