AM:10:06:01/11/2021
632 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولى
ئینگلتەرا، وێست هام چوار گۆڵى لە ئەستۆن ڤێلا کرد و پارێزگارى لە پلەى چوارەمى ڕیزبەندى
کرد.
لە بەردەوامى
یارییەکانى هەفتەى دەیەمى خولى نایابى تۆپى پێى ئینگلتەرا، وێست هام یونایتد لە
دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، بوو بە میوانى ئەستۆن ڤێلا و بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە
گۆڵێک یارییەکەى بردەوە.
پێشتر و لە
یارییەکى ترى هەمان هەفتەدا، لیدز یونایتد لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، بە دوو گۆڵ
بەرامبەر بە گۆڵێک سەرکەوتنى بەسەر نۆریچ سیتیدا بەدەستهێنا.
بەم ئەنجامانە،
وێست هام بە 20 خاڵ پارێزگارى لە پلەى چوارەمى ڕیزبەندى خولەکە کرد و بەجیاوازى
گۆڵ لە دواى مانچستەر سیتى پلەى سێیەمەوەیە، ئەستۆن ڤێلاش بە 10 خاڵەوە بۆ پلەى 15یەم
دابەزى، هاوکات لیدز یونایتدیش بە هەمان خاڵ لە پلەى 17دایە و نۆریچ سیتیش لە پلەى
کۆتاییدایە و دوو خاڵى هەیە.
لە دوا یارى
هەفتەکەشدا، ئەمشەو کاتژمێر 11، ئیڤەرتۆن لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، ڕووبەڕووى
ساوسامپتۆن دەبێتەوە.
گ . ف