AM:09:43:01/11/2021
1056 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولى فەڕەنسا،
مارسیلیا بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر لە کلێرمۆنى بردەوە و سەرکەوتنى بۆ پلەى سێیەمى ڕیزبەندى
بەدەستهێنا.
لە دوایین یارى
هەفتەى 12ى خولى پلە یەکى تۆپى پێى فەڕەنسا، ئۆڵیمپیک مارسیلیا لە دەرەوەى یاریگاى
خۆیدا ڕووبەڕووى کلێرمۆن فووت بووەوە.
مارسیلیا بە
گۆڵێکى بێ بەرامبەر یارییەکەى لە سودى خۆى کۆتایى پێهێنا و تاکە گۆڵى یارییەکەش
سینگیز ئۆندێر لە خولەکى 25دا تۆماریکرد.
لە یارییەکى ترى
هەمان هەفتەدا، مۆناکۆ لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، بەرامبەر ستاد بریست یاریکرد و
بە دوو گۆڵى بێ بەرامبەر یارییەکەى دۆڕاند.
بەم ئەنجامانە،
مارسیلیا بە 22 خاڵ سەرکەوتنى بۆ پلەى سێیەمى ڕیزبەندى خولەکە بەدەستهێنا و
مۆناکۆش بە 17 خاڵ بۆ پلەى دەیەم دابەزى.
گ . ف