سۆسیداد لە دوا خولەکەکاندا بردنەوەى لەدەستدا

AM:09:32:01/11/2021

808 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولى ئیسپانیا، ڕیاڵ سۆسیداد لە خولەکەکانى کۆتاییدا بردنەوەى لەدەستدا و لەگەڵ ئەتلەتیک بلباو یەکسانبوو.

لە درێژەى یارییەکانى هەفتەى 12ى خولى پلە یەکى تۆپى پێى ئیسپانیا، ڕیاڵ سۆسیداد لە یاریگاى ئەنویتا، میواندارى ئەتلەتیک بلباوى کرد و یارییەکەکەش بە یەکسانى و بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتایى هات.

سەرەتا سۆسیداد دەستپێشخەری کرد و لە خولەکى 58دا گۆڵێکى بە لێدانى سزا لەلایەن ئەلکسەندەر ئیسحاقەوە تۆمارکرد، بەڵام بلباو هەرچەندە لە خولەکى 84دا ئینیگۆ مارتینێزى بەهۆى کارتى سورەوە لەدەستدا، بەڵام لە خولەکى 91دا گۆڵى بەرامبەرى لە ڕێگەى ئیکار مونیاینەوە تۆمارکردەوە.

بەم ئەنجامە، ڕیاڵ سۆسیداد بە 25 خاڵ پارێزگارى لە پێشەنگى ڕیزبەندى خولەکە کرد و بەجیاوازى خاڵێک لە پێش ڕیاڵ مەدرید و سیڤیلیەوەى پلەکانى دووەم و سێیەمەوەیە، بەڵام ئەمان یارییەک کەمتریان کردووە، بلباویش بە 18 خاڵ بۆ پلەى هەشتەم دابەزى.

لە دوا دوو یارى هەفتەکەشدا، ئەمشەو کاتژمێر هەشت و 30 خولەک، ڕایۆ ڤایکانۆ میواندارى سێڵتا ڤیگۆ دەکات و کاتژمێر 11ش، گرانادا دەبێتە میوانى لیڤانتى.

گ . ف