AM:10:30:21/11/2024
144 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گویمارێش رەتیکردەوە ریزەکانی نیوکاسڵ جێبهێڵێت سەرەڕای گرنگی پێدانی
لەلایەن مان سیتی و گواردیۆلاوە.
لە ئێستادا چیرۆکی یەکگرتنی برۆنۆ گویمارێش و پیپ گواردیۆلا بە دوو جۆرە، لەلایەک
دەنگۆی ئەوە هەیە کە مانچستەر سیتی گرنگی بەو یاریزانە بەڕازیلییە بدات، لەلایەکی
دیکەشەوە قسە و باسی زۆر هەیە لەسەر ئەگەری بوون بە راهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل لەلایەن
راهێنەرەکەوە.
مان سیتی لە دوای پێکانی ڕۆدری تووشی قەیران بووە و بۆ یەکەمجار لە دوای ڕاهێنەرایەتی
پیپەوە چەندین یاری لەسەر یەک شکست هێناوە، هەر لەبەر ئەمەشە هەندێک لە میدیاکانی
ئینگلتەرا بانگەشەی ئەوە دەکەن کە راهێنەرەکە دەیەوێت لە مانگی یەکدا ئەستێرەکەی
نیوکاسڵ بگوازێتەوە.
بەڵام لە نویترین چاوپێکەوتنیدا برۆنۆ سەبارەت بەو بابەتە وتی: ئەوەی یانەیەکی
وەک مانچستەر سیتی خواستی بۆ من نیشان دەدات، ئەوە دەردەخات کە من لە ئاستێکی بەرزدام،
گواردیۆلاش راهێنەرێکی سەرسوڕهێنەر و پێشتر چەندینجار قسەمانکردووە و شێوازی
یاریکردنی منی زۆر بەدڵە بەڵام هەرگیز گفتوگۆی چوونمام بۆ سیتی نەکردووە.
سەبارەت بە دۆخی خۆشی لە نیوکاسڵ ئاماژەی بەوەکرد، ئەو نمونەیەکی گەورەیە لە
یانەکەدا و هەمووان ڕێزی لێدەگرن، کاپتی یانەکەشە و نایەوێت ئەو دۆخە لەدەستبدات، ئەگەر
سێ ساڵ پێش ئێستا بوایە رەنگە ئامادەی جێهێشتنی نیوکاسڵی هەبوایە بەڵام لە ئێستادا
بە هیچ جۆرێک ئەو نیازەی نییە.