نوێنەرانی یانەکانی ئەوروپا کۆبونەوەیان ئەنجامدا

PM:10:00:20/11/2024

164 جار خوێندراوەتەوە

+ -

نوێنەرانی یانەکانی ئەوروپا کۆبونەوەیان ئەنجامدا لە پێناو بەرەوپێش بردنی تۆپی پێ.

کۆمەڵەی یانەکانی ئەوروپا کۆبونەوەیەکی گرنگیان ئەنجامدا لە بارەگای یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی و گفتوگۆی داهاتووی تۆپی پێیان کرد لە کیشوەرەکەیاندا.

لە کۆبونەوەکەدا نوێنەرانی 720 یانە بەشداربوون کە لە 55 وڵاتی ئەوروپادا بوونیان هەیە، ئامانجیشیان بەهێزکردنی ئاستی یانەکانە لەگەڵ هەوڵدانی زیاتر بۆ پێشخستنی وەبەرهێنان و هاوکاری کردنیان.

کۆبونەوەکە بە سەرپەرشتی ناسر خلێفی سەرۆکی رابیتەی یانەکانی ئەوروپا بەڕێوەچوو، جگە لەوەش نوێنەرانی ئەو یانانەش ئامادەبوون کە بەشداری جامی جیهانی یانەکان دەکەن کە گرنگترینیان ریاڵ مەدرید و مانچستەر سیتی و ئینتەر میلان و بایرن میونشن و یۆڤانتۆسن.

یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا لە کۆبونەوەکەدا دوپاتیکردەوە کە بە هەموو شێوەیەک پشتگیری یانەکانیان دەکات و رووبەڕووی سەرجەم ئاستەنگییەکان دەبێتەوە لە پێناو سەلامەتی یاریزانان و دارایی یانەکان.
خ . ک