PM:09:27:20/11/2024
220 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مانگی داهاتوو تیروپشکی پاڵاوتنەکانی ئەوروپا بۆ مۆندیال رادەکێشرێت و 16 هەڵبژاردە گەیشتن بەو پاڵەوانێتییە بەدەستدەهێنن.
یەکێتی تۆپی پێی جیهان لە راگەیەندراوێکیدا بڵاویکردەوە، لە 13ی مانگی داهاتوودا تیروپشکی پاڵاوتنەکانی وڵاتانی کیشوەری ئەوروپا بۆ مۆندیالی 2026 رادەکێشرێت.
یەکێتیەکە ئاماژەی بەوەداوە، 16 هەڵبژاردەی ئەوروپی گەیشتن بە مۆندیالی داهاتوو مسۆگەر دەکەن کە لە ئەمریکا و مەکسیک و کەنەدا بەڕێوەدەچێت لە هاوینی ساڵی 2026دا.
یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپاش ئاشکرایکردووە، هەڵبژاردەکان دابەشدەکرێن بەسەر 12 کۆمەڵەی چوار یان پێنج هەڵبژاردەیدا، ئەو کۆمەڵانەی کە پێنج هەڵبژاردەن یارییەکانیان لە مانگی ئازاری ساڵی داهاتوو دەستپێدەکات و ئەوانەی تریش لە مانگی حەوتدا دەستپێدەکەن، لە مانگی 11ی ساڵی داهاتووشدا کۆتاییدێت بە پاڵاوتنەکان.
دەشڵێت، لە هەر کۆمەڵەیەک هەڵبژاردەی یەکەم راستەوخۆ گەیشتن بە مۆندیال مسۆگەر دەکات، ئەو 12 هەڵبژاردەیەی کە لە پلەی دووەمدان لەگەڵ چوار هەڵبژاردەی نەیشنز لیگ دواتر لە قۆناغی پلەی ئۆفدا یاری دەکەن و چوار هەڵبژاردەی تریان دەگاتە مۆندیال.
خ . ک