کڤارا دەچێتە بەرشەلۆنە یان نا؟

PM:07:04:20/11/2024

188 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کڤارا نیازی مانەوەی لە ناپۆلی نییە و بەرشەلۆنە سەرەڕای خواستی بۆ گواستنەوەی توانای کڕینی نییە.

گفتوگۆکانی نێوان یانەی ناپۆلی و بەڕێوبەری کارەکانی کڤاراتسخێلیا لە مانگی رابردووەوە وەستاوە، رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت باسی لەوەکردووە، یاریزانەکە لە مووچەکەی رازیی نییە چونکە ساڵانە یەک ملیۆن و 200 هەزار یۆرۆ وەردەگرێت و خواستی لەوەیە مووچەکەی بکرێت بە نزیکی پێنج ملیۆن.

لەم دۆخەدا هەردوولا بڕیاریان داوە دانوستانەکان ڕابگرن و هەوڵی کۆتایی پێش کۆتایی هاتنی وەرز بدەن، هەرچەندە پێدەچێت زۆر قورس بێت بگەنە ڕێککەوتن سەبارەت بە مانەوەی ئەستێرە جۆرجییەکە.

هەر بەگوێرەی ڕۆژنامەی لاکازێتا، نوێنەرانی ئەو ئەستێرە جۆرجییە گفتوگۆیان لەگەڵ بەرشەلۆنە دەستپێکردووەتەوە، بەڵام بەرپرسانی یانە ئیسپانییەکە ترسیان لە نرخی یاریزانەکە هەیە چونکە دی لاورێنتسی سەرۆکی ناپۆلی بەوە ناسراوە زۆر سەختگیرە لە مامەڵەکردندا و ئەوانیش کێشەی دارایان هەیە.