PM:01:13:20/11/2024
184 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرشەلۆنە
بەتەواوی نزیکبووەتەوە لە نوێ کردنەوەی ماوەی گرێبەستی گاڤی و پێدری.
فابریزیۆ ڕۆمانۆ،
ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیتاڵی ڕایگەیاند، بەرشەلۆنەی ئیسپانی هەنگاوێک لە نوێکردنەوەی
گرێبەستی هەر دوو یاریزانی یانەکەی گاڤی و پێدری دوورە.
ئەوەی جێگەی سەرنجە
ئەو دوو یاریزانە لە باشترین و گرنگترین یاریزانانی بلەوگرانا دادەنرێن و داهاتووی
تیپەکەش لە دەستی ئەم دوو ئەستێرەیەدا دەبیندرێن، هەربۆیە کارگێری یانەکە هەوڵی درێژکردنەوەی
گرێبەستەکانیان دەدا بۆ ماوەیەکی درێژ.
گرێبەستەکەی گاڤی و پێدری لەگەڵ بەرشەلۆنە لە
هاوینی 2026 کۆتایی دێت و ئامانجی لاپۆرتا نوێ کردنەوەی ماوەکەیەتی بۆچەند ساڵێکتر
و لەهەمان کاتدا بەرشەلۆنە دەیەوێت بەم هەنگاوەیان ئەو دوو یاریزانەیان لە ڕۆشتن
بپارێزن.
لەهەمان کاتدا
ڕۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا ئاماژەیان بەوە کردووە ڕەنگە بەرشەلۆنە پێش کۆتایی ئەمساڵ
نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەو دووانە ڕابگەیەنێت و پاشان کاربکات بۆ نوێ کردنەوەی
گرێبەستی لامین یاماڵ.