مانەوەی سەڵاح لە لیڤەرپوڵ مسۆگەرنییە

PM:08:49:26/03/2023

468 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مانەوەی سەڵاح لە لیڤەرپوڵ مسۆگەر نییە و داهاتووی ئەو یاریزانە بە سێ یانە گەورەکەی ئیسپانیاوە بەستراوە.

پێگەی فۆۆت مێرکاتۆی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، مانەوەی محەمەد سەڵاحی میسری و هێرشبەری یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی لە یانەکەی مسۆگەر نییە لە وەرزی داهاتوودا.

پێگەکە ئاشكرایکردووە، بە ئەگەرێکی زۆرەوە داهاتووی ئەو یاریزانە یەکێک لە سێ یانە گەورەکەی ئیسپانیا دەبێت بۆ وەرزی داهاتوو کە ئەوانیش ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە و ئەتلەتیکۆ مەدریدن.

دەشڵێت، محەمەد سەڵاح بڕیاریداوە لە هاوینی ئەمساڵدا یانەی لیڤەرپوڵ جێبهێڵێت بەوەش کۆتاییدێت بە سیانە زێڕینەکەی یانە ئینگلیزیەکە دوای ئەوەی سادیۆ مانێ چووە بایرن میونشن و فێرمینیۆش لە ماوەی رابردوودا دوپاتیکردەوە کە پەیوەندی بە یانەیەکی ترەوە دەکات.

راشیگەیاندوە، یانەی ریاڵ مەدرید دەیانەوێت بۆ وەرزی داهاتوو چەند گۆڕانکاریەک بکەن لە یانەکەیاندا کە یەکێک لەوانە گۆرینی راهێنەر دەبێت و دواتریش بیر لە گواستنەوەی محەمەد سەڵاح بکەنەوە.

فووت مێرکاتۆ رونیکردووەتەوە، یانەی بەرشەلۆنەش دەیانەوێت لە چەند ساڵی داهاتوودا ئەنجامەکانیان لە چامپیۆنز لیگدا باش بکەن و هەوڵی بەدەستهێنانی ئەو نازناوە بدەن ئەویش بە ئەنجامدانی چەند گرێبەستێک کە یەکێک لە ئامانجەکانیان هێرشبەرە میسریەکەیە.

محەمەد سەڵاح لەم وەرزەدا بەشداری لە 39 یاری لیڤەرپوڵی کردووە لەسەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا، 22 گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمارکردووە و 11 ئەسیستی بۆ هاوڕێکانی کردووە.