PM:12:59:26/03/2023
488 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ڕۆناڵدینهۆ دوپاتیکردەوە
میسی باشترینی مێژووە و پشتگیری گەڕانەوەی دەکات بۆ بەرشەلۆنە.
ڕۆناڵدینهۆی ئەفسانەی
پێشووی هەڵبژاردەی بەرازیل و یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی باسی لە داهاتووی لیۆنێل
میسی ئەرجەنتینی هاوڕێی پێشووی کرد.
گرێبەستەکەی میسی لەگەڵ
پاریس سان جێرمان هاوینی داهاتوو کۆتایدێت و ئەو یاریزانە سەربەست دەبێت لەوەی
بەخۆڕایی گرێبەست لەگەڵ هەر یانەیەکی تردا ئەنجامبدات.
لەوبارەیەوە ڕۆناڵدۆینهۆ
لەلێدوانێکی بۆ ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ڕایگەیاند کە ئەو هاوڕێی میسیە و زۆر
دڵخۆشە کاتێک دەبینێت هاوڕێکانی خەونەکانیان بەدیدەهێنن.
ئەو ئەستێرە بەرازیلیە
وتیشی: بەڕای من پێموایە میسی باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێیە و دەمەوێت
بەدڵخۆشی بیبینم و بەلامەوە گرنگ نیە لەکوێیە بەڵام لەدوای ئەو هەموو مێژووەی
لەگەڵ بەرشەلۆنە تۆماری کرد شتێکی سەرنجڕاکێش دەبێت لەگەڵ ئەو یانەیەدا کۆتایی
بەکاروانی وەرزشی بهێنێت.