ئۆمتیتی بیر لەگەڕانەوە دەکات بۆ بەرشەلۆنە

AM:08:48:26/03/2023

376 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئۆمتیتی بەهۆی ئاستە بەرزەکەی لەگەڵ لیچی ئارەزووی گەڕانەوەی دەکات بۆ بەرشەلۆنە.

ساموێل ئۆمتیتی فەڕەنسی یاریزانی بەرشەلۆنە کە بەشێوەی خواستن یاری بۆ یانەی لیچی ئیتاڵی دەکات خواستی خۆی بۆ گەڕانەوە بۆ یانەی بەرشەلۆنە دەربڕیوە لە هاوینی داهاتوودا ئەوەش دوای ئەوەدێت لەگەڵ یانە ئیتاڵیەکەدا ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردووە لەم وەرزەدا.

ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاماژەی بەوەکرد ئۆمتیتی بەتەواوی ئاگادارە لەوەی بەرشەلۆنە لەپلانیدایە هاوینی داهاتوو گرێبەست لەگەڵ بەرگریکارێک ئەنجامبدات بەڵام بەهۆی کێشەی دارایی یانەکەوە کەمێک قورسە گرێبەستی نوێ ئەنجامبدات لەبەرئەوە لاری نیە لەگەڕانەوەی بۆ یانە کەتەلۆنیەکە.

بەرشەلۆنە لەماوەکانی ڕابردوو چاودێری ئیڤان ندیکای بەرگریکاری فرانکفۆرتی ئەڵمانی کردووە کە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی کۆتایدێت و دەتوانێت بەخۆڕایی پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە بکات بەڵام چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.