لە باسکەی ئەوروپا ئیتاڵیا بە سلۆڤینیا دۆڕا و ماڵئاواییکرد، جۆرجیا و پۆڵەندا گەیشتنە چارەکی کۆتایی.
لە جامی ئەمریکای کراوە ئەلکاراز بە سێ کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک لە سینەری بردەوە و نازناوەکەی بەدەستهێنا.
بەفەرمی دیپای بووە گۆڵکاری مێژووی هەڵبژاردەی هۆڵەندا و ژمارەی ڤان پێرسی تێپەراند.
ئەلۆنسۆ لە مێرکاتۆ ریاڵ مەدرید رازی نییە و پێی وایە تیپەکەی پێویستی بە گواستنەوەی ناوەراستکارێک و بەرگریکارێکیتر بوو.
دۆمفرێس رایگەیاند چێژ لە یارییکردن لە پریمەرلیگ وەردەگرێت و لەو بڕوایەدایە لەو خولە دەتوانێت سەرکەوتووبێت.
بەرشەلۆنە نزیکە لە رێککەوتن لەگەڵ ئیرک گارسیا سەبارەت بەدرێژکردنەوەی ماوەی گرێبەستەکەی تاوەکوو هاوینی ساڵی 2030.
بەرشەلۆنە لە ئاستی راشفۆرد رازی نین و ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوامبێت وەرزی داهاتوو دەیگەرێننەوە مان یونایتد.
مباپێ بە ئۆلیسی رایگەیاندووە کە ئەگەر بیەوێت پەیوەندی بە ریاڵ مەدریدەوە بکات کارئاسانی تەواوی بۆ دەکات.
بێشکتاش دەیەوێت لاپۆرت بگوازێتەوە و نەسریش بە 13 ملیۆن یۆرۆ ئامادەیە دەستبەرداری ببێت.
نایگلیسمان ئاماژەی بەوەکرد کە ئەڵمانییەکان دووبارە نیشانی هەموانیان دایەوە کە دەتوانن کاری گەورە ئەنجام بدەن.
دیلافۆنتی راگەیاند شانازی بە یاریزانەکانییوە دەکات و دڵخۆشە بەوەی دەبینیت رۆژ بە رۆژ گەشەی زیاتر دەکەن.
لە پاڵاوتنی هەڵبژاردەکانی ئەوروپا بەمەبەستی گەیشتنیان بە مۆندیال ئەڵمانیا بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ئیرلەندای باکوری بردەوە.
لە پاڵاوتنی هەڵبژاردەکانی ئەوروپا بەمەبەستی گەیشتنیان بە مۆندیال ئیسپانیا نیو دەرزەن گۆڵی لە تورکیا تۆمارکرد.
ترابزۆن سپۆر نزیکە لە گواستنەوەی ئۆنانا بەشێوەی خواستن بۆماوەی یەک وەرز.
لە یارییەکانی پاڵاوتنی مۆندیالی لە کیشوەری ئەوروپا هۆڵەندا توانی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە لیتوانیا بباتەوە.
بەفەرمی پاریس سان جێرمان رۆیشتنی کیمبیمپی بۆ ریزەکانی قەتەری قەتەری راگەیاند.
ریاڵ مەدرید بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی کۆناتێ لە هاوینی ساڵی داهاتوودا.
لە جامی شای تایلەند عیراق بە گۆڵێکی بێوەڵام لە تایلەندی بردەوە و توانی نازناوەکە بباتەوە.
لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی کەنداوی خوار 20 ساڵان سعودییە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە عێراقی بردەوە و گەیشتە یاریی کۆتایی.
چێڵسی ئامادەیە لە گواستنەوەی زستانەی داهاتوو دووبارە بچێتە نێو گواستنەوەی فێرمین و 80 ملیۆین یۆرۆ پێشکەشی بەرشەلۆنە بکات.
بێلینگهام بەردەوامە لەسەر پرۆگرامی چاکبونەوە و ئەلۆنسۆش دەیەوێت لەپێناو ئەو یاریزانە پلانی پێکهاتەکەی بگۆڕێت.
یۆڤانتۆس دەیەوێت لە میرکاتۆی زستانەدا سیبایۆس بگوازێتەوە لەسەر داوای راهێنەرەکەیان.
رۆنالدۆ داوای لە برونۆ کردووە پەیوەندی بە نەسرەوە بکات بەڵام ئەمۆریم رێگری لێکردووە.
مباپێ دوپاتیکردەوە ریاڵ مەدرید هەمیشە پاڵێوراوە بۆ چامپیۆنز لیگ و دیمبلیش شایستەی باڵۆن دۆرە.
حەکیم زیاش لە ئێستادا بێ یانەیە و سێ یانە رکابەری گواستنەوەی دەکەن لەم هاوینەدا.
بەرشەلۆنە تووشی کێشە دەبێتەوە و چوار یاریزانی مەترسی بەشداریینەکردنیان لەسەرە بەرامبەر ڤالێنسیا.
لە باسکەی ئەوروپا ئەڵمانیا بە بردنەوە لە پۆرتوگال گەیشتە چارەکی کۆتایی و سوید بو تورکیا دۆڕا و ماڵئاواییکرد.
توخێل ستایشی ئیزێ و دیکلان رایسی کرد و دوپاتیکردەوە دەبێت ئاستیان باشتربکەن.
مارتینێز جەختیکردەوە رۆناڵدۆ رۆڵێکی سەرەکی بینی لە بردنەوە بەرامبەر ئەرمینیا و دەبێت بەردەوامبن لەسەر ئاستی بەرز.
لە پاڵەوانێتی ئەمریکای کراوە سابالێنکا بە دوو کۆمەڵەی بێوەڵام شکستی بە ئەنیسیمۆڤا هێنا و بووە پاڵەوان.