دی پاول دوپاتیکردەوە لەپێناو یارییکردن بۆ ئینتەر میامی و هەموو رۆژێک بینینی مێسی بڕیاری جێهێشتنی ئەتلەتیکۆی داوە.
لە خولی بالەی جیهان ئیتاڵیا بردنەوەی بەسەر سلۆڤینیا بەدەستهێنا و گەیشتە یاریی کۆتایی.
داواکاری گشتی ئیسپانیا جارێکیتر داوای زیندانی کردنی ئەسێنسیۆ دەکات بۆ ماوەی 30 مانگ.
خیسۆس داوای لە بەرپرسانی نەسڕ کردووە لەم هاوینەدا برونۆ فێرناندێز بگوازنەوە.
سۆن دوپاتیکردەوە دوای 10 ساڵ تۆتنهام جێدەهێڵێت و ئەوەش قورسترین بڕیاری ژیانیەتی.
لە جامی تۆرنتۆ روبلێڤ و فرێتز گەیشتنە قۆناغی 16 و سۆنیگۆ و ناکاشیما ماڵئاواییانکرد.
ئەشرەف حەکیمی بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی دادگایی دەکرێت و ئەگەری هەیە 15 ساڵ زیندانی بکرێت.
بە شێوەیەکی فەرمی یانەی گەرمە گرێبەستی لەگەڵ ئەیمەن حسێن واژۆ کرد.
لیڤەرپوول دەیەوێت دەستبەرداری شەش یاریزان ببێت و داروین نونێزیش لەنێو لیستەکە دایە.
دالۆت نەیشاردەوە مردنی جۆتا زۆر بە ئازار بووە و هیچ وشەیەک نادۆزێتەوە بۆ وەسفکردنی کارەساتێکی لەو شێوەیە.
یانەی سێڵتیک کێبرکێی گواستنەوەی کیێزا دەکات و هەڵوێستی لیڤەر لەبارەی داهاتووی یاریزانەکەوە روون نییە.
ئۆلمۆ دوپاتیکردەوە گرێبەستەکانی ئەم هاوینەی بەرشەلۆنە باشترن لە گرێبەستەکانی ریاڵ مەدرید و ئامانجیان بەدەستهێنانی چامپیۆنز لیگە.
گارناچۆ ئارەزووی پەیوەندیکردن بە چێڵسیەوە دەکات و بلوز ئامادەکاری پێشکەشکردنی ئۆفەرێکی فەرمی دەکات.
ئەلێگری دوپاتیکردەوە نابێت رەحم بە خۆیان بکەن و دەبێت هەنگاوی باش بنێن بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان.
مباپێ داوای لە پێرێز کردووە دەستبەرداری ڤینیسیۆس ببێت لەپێناو دۆخی خۆی و ریاڵ مەدرید.
فلێک پێیوایە درێسی یاریزانەکانی لەکاتی ئارەقکردنەوە کێشیان قورس دەبێت و دەبێت کوالێتییان بگۆڕدرێت.
کۆناتێ لەگەڵ لیڤەرپوول دڵخۆشە و دەیەوێت بمێنێتەوە یانەکەش دەستی بە گفتوگۆی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی کردووە.
تۆتنهام چاودێری بارودۆخی کۆلۆ موانی دەکات و دەیەوێت بۆ وەرزی داهاتوو بیگوازێتەوە.
مارێسکا داوای فرۆشتنی 15 یاریزانی کردووە لەم هاوینەدا چونکە لە دەرەوەی پلانەکانیدان.
لیڤەرپوڵ 138 ملیۆن یۆرۆی پێشکەشی نیوکاسل کرد بەرامبەر ئیزاک بەڵام ئۆفەرەکەی رەتکرایەوە.
رۆناڵدۆ لە یادی 10 ساڵەدا بۆنێکی نوێی خستە بازاڕەوە کە نرخەکەی 45 بۆ 55 دۆلاردایە.
مۆرینیۆ داوای گواستنەوەی رۆدریگۆی کردووە لەپێناو بەهێزکردنی هێڵی هێرشبردنی یانەکەی.
ریاڵ مەدرید بەردەوامە لە رێککردنەوەی ریزەکانی و دەستبەرداری یەکێک لە ئێندریک یان گارسیا دەبێت.
نەسڕ چاوی لە گواستنەوەی کیم مین جاییە و یاریزانەکەش ئامادەیە بچێتە سعودییە.
ئیزاک دەیەوێت پەیوەندی بە لیڤەرپولەوە بکات و یانەکەش بە دوو قیست پارەکەی دەدات.
لە جامی تۆرنتۆ زڤیرێڤ و کاسپەر رود گەیشتنە قۆناغی 16 و مێدڤیدێڤ ماڵئاواییکرد.
لە خولی بالەی جیهان پۆڵەندا بە بردنەوە لە ژاپۆن گەیشتە پێش کۆتایی و فەرەنسا ماڵئاواییکرد.
مێسی داهاتووی خۆی یەکلاکردووەتەوە و گرێبەستەکەی لەگەڵ ئینتەر میامی تا 2028 نوێدەکاتەوە.
کارلۆس کایزەر، باشترین یاریزانی تۆپی پێ کە هەرگیز یاری تۆپی پێی ئەنجام نەدا.
فەنەرباخچە بە فەرمی سکرینیاری بۆ ماوەی چوار وەرز و بەبڕی 10 ملیۆن یۆرۆ گواستەوە.