کاتى بەڕێوەچوونى جامى سوپەرى ئەوروپا دووپاتکرایەوە

کاتى بەڕێوەچوونى جامى سوپەرى ئەوروپا دووپاتکرایەوە
2020-09-23

5439 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سبەینێ جامى سوپەرى ئەوروپا لە نێوان بایرن میونشنى پاڵەوانى چامپیۆنز لیگ و و سیڤیلیەى پاڵەوانى یۆرۆپا لیگدا ئەنجام دەدرێت.

یەکێتى تۆپى پێى ئەوروپا لە پێگەى تایبەتى خۆى لە ئینتەرنێت دووپاتیکردووەتەوە، کە سبەینێ پێنجشەممە کاتژمێر ١٠ى شەو جامى سوپەرى ئەوروپا لە نێوان هەردوو یانەى بایرن میونشنى ئەڵمانى و سیڤیلیەى ئیسپانیدا ئەنجامدەدرێت، کە ئەم جامە سەرەتاى هەموو وەرزێکى نوێ لە نێوان پاڵەوانى خولەکانى ئەوروپادا بەڕێوەدەچێت.

یوفا ڕوونیکردووەتەوە، یارییەکە لە یاریگاى بۆشکاش ئەرینا لە بۆداپێستى پایتەختى هەنگاریا بەڕێوەدەچێت، بە ئامادەبوونى ژمارەیەکى دیاریکراو لە هاندەران، کە ڕێژەکەیان دەگاتە لە سەدا ٣٠ى فراوانى یاریگاکە.

پێشتر بڕیاربوو یارییەکە لە یاریگاى دراگۆن لە شارى پۆرتۆى پورتوگال ئەنجامبدرێت، بەڵام لیژنەى جێبەجێکارى یوفا بەهۆى مەترسیەکانى ڤایرۆسى کۆرۆناوە بڕیاریدا یارییەکە بۆ شارى بۆداپێست بگوازێتەوە.

 

گ . ف