ئامادەکارییەکانى یۆڤانتۆس بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى ڕۆما بەردەوامە

ئامادەکارییەکانى یۆڤانتۆس بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى ڕۆما بەردەوامە
2020-09-23

2284 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یۆڤانتۆس لە ئامادەکارییەکانى بۆ یارى لوتکەى بەرامبەر ڕۆما بەردەوامە و دیبالاش بۆ یاریکردن ئامادەیە.

یەکشەممەى داهاتوو لە هەفتەى دووەمى خولى پلە یەکى تۆپى پێى ئیتاڵیادا، یانەى یۆڤانتۆس لە یاریگاى ئۆڵیمپیکۆى پایتەخت، دەبێتە میوانى یانەى ڕۆما.

یۆڤانتۆس لە ئامادەکارییەکانى بۆ ئەو یارییە بەردەوامە و پاولۆ دیبالاى ئەرجەنتینى بەشدارى تەواوى ڕاهێنانە بەکۆمەڵەکانى یانەکەى کردووە و دووپاتیکردووەتەوە بۆ یارى داهاتوو ئامادەیە، کە پێشتر بەهۆى پێکانەوە لە یارى هەفتەى یەکەمى بەرامبەر یانەى سامپدۆریا بێبەشبوو.

ئەلڤارۆ مۆراتاى ئیسپانی یاریزانى نوێى خانمە پیرەکەى ئیتاڵیاش بە تەنیا ڕاهێنانى کردووە دوور لە ڕاهێنانە بەکۆمەڵەکان، دواى ئەوەى ئێوارەى سێشەممە پەیوەندى بە یانەکەوە کرد بەخواستن بۆ وەرزێک.

 

گ . ف

 

پاولۆ دیبالا