ڤیدیۆ.. سوارێز بە گریانەوە بەرشەلۆنەى بەجێهێشت

ڤیدیۆ.. سوارێز بە گریانەوە بەرشەلۆنەى بەجێهێشت
2020-09-23

29123 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لویس سوارێز بە گریانەوە سەنتەرى ڕاهێنانەکانى بەرشەلۆنەى بەجێهێشت و لە ڕیزەکانى ئەتلەتیکۆ مەدرید نزیکبووەوە.

ڕادیۆى کەتەلۆنیا بڵاویکردووەتەوە، لویس سوارێزى ئۆرۆگوایى هێرشبەرى بەرشەلۆنە ماڵئاوایى لە هاوکارەکانى کردووە و بە گریانەوە سەنتەرى ڕاهێنانەکانى یانە کەتەلۆنیەکەى بەجێهێشتووە.

ئاماژەى بەوەش کردووە، سوارێز گریبەستى لەگەڵ یانەى ئەتلەتیکۆ مەدرید ئەنجامداوە و بەم نزیکانە گرێبەستەکە ئیمزادەکات و سبەینێ پێنجشەممەش بەفەرمى گرێبەستەکە ڕادەگەیەنرێت و هەر سبەینێ لە بەرشەلۆنە کۆنفرانسى ماڵئاوایى بۆ ئەنجام دەدرێت.

گرێبەستەکەى سوارێز لەگەڵ بەرشەلۆنە لە هاوینى داهاتوودا تەواودەبوو، ڕاگەیاندنەکانیش باس لەوە دەکەن، هێرشبەرە ئۆرۆگواییەکە بەبێ بەرامبەر پەیوەندى بە ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە دەکات، تەنیا بەرشەلۆنە چوار ملیۆن یۆرۆ وەک گۆڕانکارى وەردەگرێت، لە کاتێکدا ئەتلەتیکۆ بگاتە قۆناغى چارەکى کۆتایى چامپیۆنز لیگ لە دوو وەرزى داهاتوودا.

 

گ . ف