ڕیاڵ مەدرید ئەنجامى پشکنینى کۆرۆناى تیپەکەى بڵاوکردەوە

ڕیاڵ مەدرید ئەنجامى پشکنینى کۆرۆناى تیپەکەى بڵاوکردەوە
2020-09-23

2701 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕیاڵ مەدرید ڕەتیکردەوە ئۆدیگارد توشى کۆرۆنا بووبێت و دووپاتیکردەوە پشکنینى سەرجەم یاریزانەکانى نەرێنى بووە.

یانەى ڕیاڵ مەدریدى ئیسپانى لە ڕاگەیەندراوێکى فەرمیدا ئاشکرایکرد، ئەنجامى دوایین پشکنینى پزیشکى ڤایرۆسى کۆرۆناى یاریزانان و دەستەى ڕاهێنەرانى تیپى تۆپى پێى یانەکەى نەرێنى بووە، واتە توشى کۆرۆنا نەبوون.

ئەمە لە کاتێکدایە، ڕۆژنامەى مارکا سێشەممە بڵاویکردبووەوە، کە مارتن ئۆدیگاردى نەرویجى یاریزانى یانە مەدریدیەکە توشى کۆرۆنا بووە.

بەمەش یاریزانەکانى ڕیاڵ مەدرید ناچارنابن ڕاهێنەکانى داهاتوویان بە تەنیا ئەنجامبدەن و ئۆدیگاردیش ئامادەدەبێت بۆ یارى داهاتووى بەرامبەر ڕیاڵ سۆسیداد لە هەفتەى سێیەمى خولى پلە یەکى ئیسپانیادا، کە شەممەى داهاتوو بەڕێوەدەچێت.

ڕیاڵ مەدرید لە هەفتەى دووەمدا بەبێ گۆڵ لەگەڵ ڕیاڵ سۆسیداد یەکسانبوو، یارى هەفتەى یەکەمیشى بەرامبەر خیتافى بۆ کاتێکى تر دواخراوە.

 

گ . ف