ئامادەکردنی زەڵاتەی چەوەنەر بە روبەهەنار

PM:02:06:11/11/2022

3448 جار خوێندراوەتەوە

زەڵاتەی چەوەنەر بە رووبەهەنار یەکێکە لە زەڵاتە بەتام و چێژەکان کە بە ئاسانیی ئامادە دەکرێت و تام و چێژێکی خۆشی هەیە.

کەرەستەکان:

روبەهەنار

دوو چەوەنەر

کاهوو

تەماتە

هەنارێکی گەورە

خوێ

شێوازی ئامادەکردنی:

کاهوو و تەماتەکە ورد بکە.

چەوەنەرەکە پاك بکە و وردی بکە، بیکەرە مەنجەڵێکەوە و کەمێك بیکوڵێنە تا تاڕاددەیەك نەرم دەبێتەوە بەڵام هێندە نەکوڵێت کە زۆر نەرم بێت، دایبنێ با سارد بێتەوە.

هەنارەکە دەربهێنە و لەگەڵ کاهوو و تەماتەکە تێکەڵی بکە.

ئینجا هەموویان بخەرە دەفرێکەوە و خوێ و رووبەهەنار بکە بەسەریدا و پێشکەشی بکە.