خاوەنی ئەم پێنج بورجە ئاڵۆزن و کەم کەس لێیان تێدەگەن

PM:08:51:06/07/2022

51376 جار خوێندراوەتەوە

لەدایکبووی هەموو بورجە فەلەکییەکان سیفەت و خاڵی لاوازی خۆیان هەیە، بۆیە بەپێی پسپۆڕە فەلەکییەکان ئاشکرایان کردووە پێنج بورج کەسانی ئاڵۆزن و هیچ کەسێک لێیان تێناگەن بە ئاسانی.

ماڵپەڕی timesofindia پێنج بورجی ئاشکراکردووە، کە زۆر ئاڵۆزن و کەسەکان بە ئەستەم لێیان تێدەگەن، کە ئەمانەن:

بورجی نەهەنگ:

نەهەنگ لە سروشتدا نهێنییە، هەوڵدەدات بۆ دەربڕینی هەستی ڕاستەقینەی خۆی لە ڕێگەی وشەوە و پێی باشە ڕێگای دیکە بەکاربهێنێت بۆ دەربڕینی خۆشەویستی وەک هونەر، هەروەها لەوانەیە زۆر تووڕە و مەزاجی بێت.

بورجی دوانە:

دووانە دیپلۆماسین و باشن لە شاردنەوەی هەستی ڕاستەقینەی خۆیان، هەروەها توانای ئەوەیان هەیە کە وا نیشان بدەن کە هەموو شتێک باشە کاتێک لە ناوەوە هەست بە توڕەیی دەکەن یان هەست بە ئیرەیی دەکەن.

بورجی قرژاڵ:

قرژاڵ بورجێکی هەستیار و مەیلی هەیە بۆ زیادەڕەوی لە بیرکردنەوە لە دۆخەکان، زۆر مەزاجییە، ناڕەحەت دەبێت لە بیرکردنەوە لەو شتانەی کە لە ڕابردوودا ڕوویانداوە.

بورجی سەتڵ:

سەتڵ، بە کەسایەتییە نهێنییەکەی ناسراوە بەگشتی، هەروەها حەزی لە دەربڕینی هەستەکانی نییە بۆ کەس، هەروەها لەوانەیە چاوەڕێی ئەوە بکات هاوبەشەکەی بیرکردنەوەکانی بخوێنێتەوە و لەوانەیە تاوانباری بکات چونکە لە کەسایەتی و بیرکردنەوەی خۆی تێناگات.

بورجی گا:

بورجی گا مەیلی سەرسەختی هەیە کەسایەتی خۆی بۆ کەس ناگۆڕێت ، بە مەرجێک بەزۆر قەناعەتی پێبکەیت بۆ گۆڕینی دیدگای خۆی یان لە گۆشەیەکی ترەوە سەیری هەمان دۆخ بکات.

ر.ئ