نرخی زێڕ لە نزمیدا جێگیرە

PM:01:35:06/07/2022

16636 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی ئۆنسەی زێر لەبازاڕەکانی جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو بەراورد بە دوێنێ دابەزی و هەر ئۆنسەیەک بە هەزار و ٧٦٩ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتێکدا دوێنێ هەر ئۆنسەیەک بەرامبەر بە هەزار و ٧٩١ دۆلار بوو.

نرخی یەک گرام زێڕیش بە ٥٦ دۆلار و ٩٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت. هەروەها، نرخی یەک کیلۆگرامیش بە ٥٦ هەزار و ٨٩٧ دۆلارە.

هاوکات، نرخی زێر لە بازاڕەکانی هەرێم نزیکەی پێنج هەزاری دیکە دابەزیووە دوای ئەوەی دوێنێش زیاتر لە چوار هەزار دابەزی و بەم جۆرەیە:

زێڕی عەیار ١٨ به ٣١٥ هەزار دینارە

زێڕی عەیار ٢١ به ٣٦٨ هەزار دینارە.

زێڕی عەیار ٢٢ به ٣٨٤ هەزار دینارە.

زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٢٠ هەزار دینارە.

ل.ل