بۆ ئەوانەی ئارەزووی
پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە
پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.
كاور 21/3 -
19/4
ھەندێک لە ھاوپیشەکانت
ھەوڵدەدەن پەیوەندیەکانت ئاڵۆز بکەن و تووشی کێشەت بکەن، لەرووی سۆزدارییەوە چاوەروانی
گۆرانکاری و ھەواڵی خۆش بە، کەمێک کارکردنت کەم بکەرەوە و جەستەت پێویستی بە حەوانەوەیە.
گا 20/4 - 20/5
ئەزموونێکی نوێ
و گۆرانکاری نوێ لەرووی پیشەییەوە چاوەرێت دەکات، لەرووی سۆزداریەوە رۆژێکی باش بەرێدەکەیت،
مانەوە تا درەنگی شەوان زیانت پێدەگەیەنێت بەتایبەت تەندروستیت.
دووانە21/5 -
21/6
ھاوپیشەکانت و
ھاورێکانت لەرووی پیشەییەوە پشتیوانیت دەکەن و چەند ھەنگاوێک بەرەو پێش دەچیت، لەگەڵ
خۆشەویستەکەت یان ھاوبەشی ژیانت رۆژێکی خۆش بەرێ دەکەیت.
قرژاڵ22/6 -
22/7
ھەوڵبدە لە بوار
و ئەزموونێکی نوێ و جیاوازدا راھێنان و لێکۆڵینەوە بکەیت، ئاگاداربە لایەنی کار و
سۆزداریی تێکەڵاو نەکەیت، ھاوکات ئەم ماوەیە لایەنی رۆمانسیت بەھێزتر دەبێت و پەیوەندیت
چالاکتر دەبێت، دانیشتنی زۆر زیان بە بربرەکانی پشت دەگەیەنێت.
شێر23/7 - 22/8
ھەندێک لە گرفتەکانی
رابردوو لەرووی پیشەییەوە کاریگەریی نەرێنی لەسەر کارەکەت دەبێت بەڵام کاتیە، لەرووی
سۆزداریەوە تووشی دڵەراوکێ دەبیت ئەم ماوەیە بەھۆی تێنەگەیشتن و بابەتی تایبەتەوە،
ئەگەر تەندروستیت باش نیە سەردانی پزیشک بکە.
فەریك 23/8 -
22/9
لە کارەکەتدا
دووربکەوەرەوە لە ھەڵچوون چونکە زیانی دەبێت، ھەمیشە لەرووی سۆزدارییەوە باشترین پێشکەش
بە خۆشەویستەکەت بکە، ئەگەر ئەم ماوەیە گەدەت باش نییە و ھەست بە ناجێگیری تەندروستیت
دەکەیت سەردانی پزیشک بکە.
تەرازوو23/9 -
22/10
رۆژێکی کەمێک
ماندووکەر دەبێت لەرووی پیشەییەوە رەنگە ناکۆکیەک رووبدات، ئاڵۆز و کێشە دروست دەبێت
لەرووی سۆزداریەوە بەھۆی بەرژەوەندی تایبەتی، تەندروستی خۆت مەخەرە مەترسییەوە لەپێناو
ھیچ شتێک.
دووپشك23/
10-21/1
بەخت یاوەر دەبێت
و رۆژێکی گونجاوە بۆ ئەنجامدانی زۆر کار و هەنگاونانی جددی، خۆشەویستەکەت ھەوڵدەدات
بۆ بابەتێک بیروبۆچوونت بگۆرێت بەڵام باشترە رای خۆت نەگۆریت، تەندروستی خۆت پێش
هەموو شتێک بێت.
كەوان 22/11 -
21/12
لە بەرپرسیاریەتییەکی
زۆری پیشەییەوە رزگارت دەبێت، ھەندێک گۆرانکاری لە لایەنی سۆزداریت روودەدات و
نازانیت چۆن رەفتار بکەیت لەگەڵ بارودۆخەکە، کەمێک زیاتر گرنگی بە تەندروستیت بدە.
گیسك 22/12 -
19/1
پەیوەندیەکانت لەرووی
پیشەییەوە چالاک دەبێت و کارەکانت دەبێتە جێگای سەرنج، لایەنی سۆزداریت باش نییە و
ساردی لەنێوانتان ھەیە، ئاگاداری تەندروستیت بە لە ھەر بارودۆخێکدا بێت.
سەتڵ 20/1 -
18/2
ئاگاداربە لایەنی
پیشەییت تووشی ھەندێک بەربەست دەبێت کە رەنگە زیانت پێ بگەیەنێت، ھەوڵبدە لەرووی سۆزداریەوە
تێگەیشتنت لە بەرامبەرەکەت ھەبێت، ھەرگیز بەرامبەر تەندروستیت و وەرزشکردن رەزیلی
مەکە.
نەهەنگ 19/2 -
20/3
رۆژێکی پر لە
چالاکی دەبێت لەرووی پیشەییەوە و تەنھا ھەوڵبدە رێگا نەدەیت ھیچ پەستانێکی دەروونی
زاڵبێت بەسەرتدا، باشترە لە ھەندێک لایەنەوە لەگەڵ خۆشەویستەکەت رێبکەویت لەپێناو
بەرژەوەندی ھەردوولا.
ئ.ل