پسپۆڕانی بواری گەردوونی
ئاماژەیان بە سێ بورج کردووە کە ناتوانن
نهێنی بپارێزن ئەو قسانەی بۆیان دەکرێت لە شوێنی تر بڵاویدەکەنەوە، هەر بۆیە گرنگە
بزانیت قسە و نهێنییەکانت بۆ کێ باس دەکەیت.
ماڵپەڕی pinkvillaی هیندی لە بابەتێکدا ئاماژەی بە سێ بورج کردووە کە
نهێنی پارێز نین و ئاگاداریان بن، ئەوانیش:
سەتڵ:
ناجێگیرن و ناتوانن قسە هەڵبگرن
و باسی نەکەن بۆ کەسانی تر، لەدایکبووانی ئەمبورجانە زۆر لە دایکیانەوە نزیکن و سۆز و خۆشەویستی زۆریان بۆ دایکیان
هەیە، هەر ئەمەش وایان لێدەکات نهێنییەکان بۆ دایکیان باس بکەن.
گا:
کەسانێکی راستگۆن و پاک
دەردەکەون، هەر بۆیە ناتوانیت سەرزەنشتیان بکەیت، بەڵام کاتێک هاوڕێیەکیان نهێنییەکی
بۆ باس دەکات، پابەندی پاراستنی متمانەی
هاوڕێکەیان دەبن و دەیپارێزن، بەڵام بەهۆی راستگۆییانەوە لە هۆکاری نهێنییەکە
نیگەران دەبن کە ناتوانن بۆ کەسی باس بکەن،
لە زۆرینەی کاتدا بۆ هاوسەرەکانیان دەگڕێنەوە بۆ ئەوەی هەست بە باشتربوون بکەن.
کەوان:
گرنگی زۆر بە کێشەی
هاوڕێ و کەسە نزیکەکانیان دەدەن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ناتوانن بیشارنەوە، باشترین
هاوڕێی هەیە و قسە و باسەکان و نهێنییەکان بۆ ئەو هاوڕێیەی دەگێڕێتەوە، بەبێ ئەوەی
درک بەوە بکات نابێت ئەو نهێنیانە باس بکات.
ئ.ل